پەیامی کورد … ئیسرائیل بنکەیەکی ڕاهێنانی درۆن لە ئێران ئاشکرا دەکات
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات ملیشیاکانی عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری کاشانی ئێران راهێنان لە سەر بەکارهێنانی درۆن دەکەن.
بنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند: ئێران لە رێگەی ئەو گروپانەی شەری بە وەکالەتی بۆ دەکەن، سەرقاڵی پێکهێنانی "سوپای تیرۆریستی رێکخراوترە لە ناوچەکەدا".
وتیشی: درۆن یەکێکە لەو کەرەستە سەربازیانەی کە ئێران بۆ هاوکاری گروپەکانی سەر بە خۆی لە ناوچەکە و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بەکاریدەهێنێت و سەدان کەسی راهێنراو لەسەر بەکارهێنانی درۆن لە وڵاتانی سوریا، عێراق، یەمەن و لوبنان جێگیر کراون.
ئاشکراسی کرد، ئێران لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری کاشانی باکوری پارێزگای ئەسفەهان لەسەر بەکارهێنان و ئاراستەکردنی درۆن راهێنان بە ملیشیاکانی سوریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێران بە نیازبووە، تەکنەلۆژیا و زانستی دروستکردنی درۆن بۆ غەزە بگوازێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە