ئۆكرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆ

ئۆكرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆ

پەیامی کورد... ئۆكرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆ

سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ دەڵێت: پاڵپشتی تەواوی ئۆكرانیا دەكەن بۆ سەركەوتن بەسەر روسیاو دەشڵێت: ئۆكرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆو سەرجەم وڵاتانیش ڕەزامەندن لەسەر ئەو بابەتە.

(ینس ستۆڵتنبێرگ) سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ بەر لە كۆبوونەوەی گروپی پاڵپشتیكارانی ئۆكرانیا لە بنكەی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئۆكرانیا لە داهاتوودا دەبێتە ئەندامێكی ناتۆ، وڵاتانی ناتۆش ڕێككەوتوون لەسەر ئەندامێتی ئەو وڵاتە.

لەلایەكی دیكەوە بڕیارە (ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی) سەرۆكی ئۆكرانیا بەشداری لە لوتكەی هاوپەیمانێتی پاڵپشتیكاری وڵاتەكەی لە لیتوانیا بكات، بۆ ئەو مەبەستەش بەفەرمی بانگهێشتیان كردوەو دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەقبوڵكردنی بانگهێشتنامەكە.

بڕیارە كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە