تەلەفزیۆنی حکومەتی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : عەرەبستان لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لوبنان یارمەتی ئەو ووڵاتەی داوە و ڕیاز داوای کردووە تاکوو تەلاڤیڤ هێرش بکاتە سەر لوبنان.
به پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەلنەشرە، کەناڵی ۲ی ئیسڕائیل ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل لەگەڵ هەندێک ووڵاتی عەرەبی وەک مەراکش و عەرەبستان هاوپەیمانی دروست کردووە. تەلاڤیڤیش پەیوەندی نهێنی لەگەڵ کەسانێک دروست کردووە کە بە دوژمن دەناسرێن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە دیمەشق پێکاوە کە ئەم ئۆپراسیۆنانە بە پێی زانیارییەکانی عەرەبستان ئەنجام بووە. هەروەها ڕیاز داوای لە ئیسڕائیل کردووە کە بنکەیەکی مووشەکی سەر بە ئێران بکاتە ئامانج کە بڕیار وابوو ڕادەستی حزبوڵلای لوبنان بکرێت. عەرەبستان داوای لە تەلاڤیڤ کردووە تاکوو لە بەرانبەر دەیان ملیار دۆلار هێرش بکاتە سەر لوبنان.
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل ڕاپۆرتی داوە کە ئالی سعوود لەگەڵ ئێران دوژمنایەتیان هەیە و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە سووریا، یەمەن و کەنداوی فارس شەڕ دەکەن. ئۆردۆن کە بەشێک بوو لە دوژمنەکانی ئیسڕائیل پەیوەندی تۆکمەی لەگەڵ تەلاڤیڤ ساز کردووە.
مەراکشیش کە بەشداری شەڕی ٦ ڕۆژە لە دژی ئیسڕائیلی کردبوو، پەیوەندی نهێنی لەگەڵ تەلاڤیڤ دروست کردووە و هات و چوونیان هەیە. هەروەها حکومەتی ئیسرائیل یارمەتی سوپای میسریداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە