پەیامی کورد ... بڕیاری نوێی قەدەغە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت
وابڕیارە ئەمڕۆ، ژوی ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاین ئەنجامبدات، بەگوێرەی ئەو زانیارییانە ، جگە لە راگرتنی دەوامی فەرمانگەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك، بڕیارە قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان هەولێر و قەزا و ناحیەكانی رابگەێندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان یەکێک لە بڕیارە چاوەڕوانكراوەكانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر راگرتنی دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان دەبێت بۆ ماوەی هەفتەیەك لە یەکشەممەی داهاتووەوە 28/06/2020 تا 5/7/2020.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگاكە لەبەرنامەیدایە بەشێكی زۆر لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی پارێزگاكە دابخات و ئەو شوێنانەشی رێگە بە كردنەوەیان دەدرێت، رێنماییان بۆ دەردەكرێت و دەبێت جێبەجێیبكەن.
هەروەها چاوەڕێدەكرێت بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و قەزا و ناحییەكان بدرێت بە جۆرێك لە كاتژمێر ٦ی ئێوارە بۆ٦ی بەیانی رێگە نەدرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك هاتووچۆ لە هەولێرەوە بۆ قەزا و ناحیەكان و بەپێچەوانەوە ئەنجامبدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە