هاوپەیمانان كاروانێكی دیكەی هاوكارییان پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

هاوپەیمانان كاروانێكی دیكەی هاوكارییان پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

پەیامی کورد … هاوپەیمانان كاروانێكی دیكەی هاوكارییان پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی هاوكارییان پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد كە پێكهاتبوون لە 50 هەمەری دژەگوللە، 29 بارهەڵگر، 23 شۆفڵ و حەفارە، 21 تەنكەری سووتەمەنی، 16 تەنكەری ئاو و 10 بارهەڵگری رزگاركەر.

لە رێوڕەسمێكدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی هاوكارییان پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد و لە رێوڕەسمی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا عەمید روكن هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆكی سوپاسالاری پێشمەرگە وتی، سوپاسی رۆڵ و دۆستایەتی هاوپەیمانان دەكەین كە قۆناخ بە قۆناخ لەگەڵمانن، هاوكارییەكانیان بەرز دەنرخێنین و داوا دەكەین بەردەوامبن.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە فەرماندەكانمان رێنوێنی تەواویان بۆ بەكارهێنانی ئامێرەكان هەبێت و كارەكانی تیمی راوێژاكاریی لۆجیستی هاوپەیمانانیش بەرز دەنرخێنین و سوودمان لە رێنوێنییەكانیان بینیوە.

هاوكاریەكانی هاوپەیمانان پێكهاتبوون لە، 50 هەمەری دژەگوللە، 29 بارهەڵگر، 23 شۆفڵ و حەفارە، 21 تەنكەری سووتەمەنی، 16 تەنكەری ئاو و 10 بارهەڵگری رزگاركەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە