بەپەلە ... پیلانی نوێی ڕووسنەفت لە داهاتووی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان ئاشکرا کرا

بەپەلە    ...   پیلانی نوێی ڕووسنەفت لە داهاتووی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان ئاشکرا کرا

پەیامی کورد   ...   ڕووسنەفت پەرە بە بلۆکە نەوتییەکانی دەدات لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گەرەنتی لە داهاتوودا  .

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕووسنەفت ڕایگەیاند، پلانێکیان داناوە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نەوت لە ساڵی 2019 بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکەن.
لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئیگۆر سێچین بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕووسنەفت ڕایگەیاند، ئەمساڵ دەست بە پەرەپێدانی بلۆکە نەوتییەکانی دەدات لە هەرێمی کوردستان.
ووتیشی پلانێکیان داناوە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نەوت لە ساڵی 2019 بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە داهاتودا لە هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکەن.
کۆمپانیای ڕووسنەفت، گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهانە، سەربەحکومەتی ڕووسیایە و بنکە سەرەکییەکەی لەمۆسکۆیە. گەورەترین وەبەرهێنانی لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کردووە.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕووسنەفت ئاشکراشیکرد، بەردەوامدەبن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکان لە هەرێمی کوردستان و بەشێوازی تاقیکردنەوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردوە لە کێڵگەی بجێل.
ساڵی ڕابردوو لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری سان پیتەرسبۆرگ، کۆمپانیای ڕووسنەفت رایگەیاند، لەهەرێمی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان دەکەن لە ساڵی 2019 دا.
دوو ساڵ لەمەوبەر هەر لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری سان پیتەرسبۆرگ لە ساڵی 2017 کۆمپانیای رووسنەفت و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێکیان واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی پێنج بلۆکی نەوتی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک.
کۆمپانیای رووسنەفت تەنیا کۆمپانیایەکی نەوتی نێودەوڵەتییە کە لە هەموو قۆناخەکانی پەرەپێدان، بەرهەمهێنان، گواستنەوەو بەبازاڕکردنی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانێکی گەورەی کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە