پەیامی کورد … جۆ بایدن: ئێران ناتوانێ خۆی لە سزاکان بدزێتەوە
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توند دەدات بە ئێران و رایگەیاند، هیچ رەفتار و هەنگاوێکی ئێران بەبێ وەڵام نابێت و ئەو وڵاتە ناتوانێت خۆی لە سزاکان بدزێتەوە.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تەکساس بەمەبەستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه زیان پێگه‌یشتووه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته، كه به‌هۆی ره‌شه‌باوه زیانی پێگەشتووە، پرسیارێکی سه‌باره‌ت به هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سنووری عێراق – سوریا لێ‌کرا و لە وەڵامدا رایگه‌یاند، "هیچ ره‌فتار و هه‌نگاوێكی ئێران به‌بێ وه‌ڵام نابێت".
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی کردەوە، "ئێران ناتوانێت خۆی له سزا بشارێتەوە".
ئەم وتانەی جۆ بایدن دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی شووبات، ئەمریكا سنووری سووریا -عێراق، بۆردومان کرد کە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانی تێدابوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە