پەیامی کورد ... ٩٤ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەدوێنێوە تائێستا زیاتر لە ٩٤ كەس تووشبوون و زیاتر لە ٩٣٧ تووشبوون چاكبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٤ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (١٥ هەولێر، ٢٦ سلێمانی، ٤٨ دهۆك، ٥ گەرمیان)، ٩٣٧ تووشبووش چاكبوونەوە (٣٣٣ هەولێر، ١٧٢ سلێمانی، ٣٦١ دهۆك، ٣٣ گەرمیان، ٣٨ ڕاپەڕین)، یەک تووشبووش لە دهۆك گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە ١٠٥ هەزار و ٧٠٢ كەس، ٩٤ هەزار و ٤٢٧ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٤٥٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە