پەیامی کورد ... لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵات ئارد و نان دەست ناکەون
لە بەشێک لە شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و یەک لەوان شاری پیرانشار بەهۆی کەمیی ئارد، خەڵک کێشەی بۆ دروست بووە و ناچارن بۆ وەرگرتنی نان چەند کاتژمێر لە نۆرەدا بمێننەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە پیرانشار دۆخی نانواخانەکان بەهۆی نەبوونی ئارد خراپه و ڕۆژانە تەنیا ٥ هەزار نان بە خەڵک دەدرێت.
هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە بۆ وەرگرتنی نان کێشەیان هەیە و دەبێ چەندین کاتژمێر لە نۆرەدا بمێننەوە.
ساڵی ڕابردوو کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران باسیان لەوە کرد کە کەمیی ئارد لە ئێران بەرەبەرە گەیشتووەتە ئاستی قەیران و لە زۆربەی شارەکان ئارد کەمه.
نەبوونی ئارد لە بازاڕەکانی ئێران لە کاتێكدایە کە نرخی ئارد لە ئاستی ئێراندا دوو بەرابەر زیادی کردووە. لەلایەکی دیکەوە حکوومەت نرخی نانی گرانتر کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە