هەنگاو: ٥٧ قوتابی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

هەنگاو: ٥٧ قوتابی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد... هەنگاو: ٥٧ قوتابی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

 

لەدوای دەستپێکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، کە لە ئێستادا چووەتە دۆخێکی جددی ترەوە و هەموو چین و ڕەگەز و تەمەنە جیاوازەکانی لەخۆ گرتووە، توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان لەبەرامبەر قوتابیان نیگەرانی جددی لێکەوتۆتەوە.

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی هەنگاو، دوابەدوای دەستپێکی ناڕەایەتییەکانی قوتابیان لە قوتابخانەکان و هەندێک جار لە دەرەوەی قوتابخانەکان، هێزە ئەمنییەکان بە توندترین شێوە دەستیان بە سەرکوتی قوتابیان کردووە.

 

لەم ڕاستایەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان قوتابی لە شارە جیاوازەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون، کە هەتا ئێستا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ٥٧ کەسیان ئاشکرابکات.

 

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە ١٦ قوتابی کچ و ٤١ قوتابی کوڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون.

 

شیاوی ئاماژە پێدانە، یەکێک لەو منداڵە دەستبەسەرکراوانە، نیما شەفیق دوستی تەمەن ١٦ ساڵ بوو، کە بە بریندار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گیانی لەدەستدا.

 

شارەکانی سەقز و جوانڕۆ هەر کام بەهەبوونی ١٠ حاڵەت، زۆرترین ئاماری دەستبەسەرکرانیان منداڵان تێیدا تۆمار کراوە.

 

هەنگاو ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٥٠ قوتابی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان، نەتوانراوە زانیاری زۆرتر لەمبارەوە دەست بخرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە