پەیامی کورد … لە پارێزگای ئیلام تەقینەوەی مین سێ قوربانی لێکەوتەوە
بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیەک کوژرا و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، بە هۆی تەقەینەوەی مین لە ناوچەی شرهانی سەربە گوندی چەم هندی شاری دێهلوڕان فەرمانبەرێکی ئیدارەی هەڵگرتنەوەی مین بە ناوی عەلی ئەکبەری تەمەن ٣٧ ساڵ گیانی لە دەست دا..
هەروەها کەسێکی دیکە لە ئەندامانی ئەم گروپە بە ناوی مێهدی جەوادی هەر دوو لاقی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش کە ناسنامەی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە بە سووکی بریندار بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هاووڵاتییەک لە سنوورەکانی دێهلۆڕان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست داوە و چوار هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە