پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی هێزی حەشدی شەعبی دەکوژرێت
فەرماندەیەکی هێزی حەشدی شەعبی لە هێرشی داعش لە ڕۆژهەڵاتی عێراق دەکوژرێت
حەشدی شەعبی عێراق هەواڵی کوژرانی فەرماندەیەک و کەسێکی دیکە ئەم ڕێکخراوەی لە ئاکامی هێرشی داعس لە پارێزگای سنووری لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە دواهەمین کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردووی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وولاتە ، هێرشی پاشماوەکانی داعش یان لە گوندی " شیرەک " سەر کە خانەقین لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئەم پارێزگا سنوورییە بێ ئاکام هێشتووەتەوە .
بە پێی ئەوەی کە لە بەیاننامەکەدا هاتووە هێزەکانی حەشدی شەعبی داعش یان ناچار کردووە هەڵبێن و ڕاوەدوونانیان بەردەوامی هەبێت و لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا یەکێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکوژرێت و بەرپرسی تۆپخانە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەم ڕێکخراوە لە پارێزگای دیالە لە سنووری هاوبەشی عێراق لەگەڵ ئێران بریندار بووە .
حەشدی شەعبی لە سەرەتاکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی کوژرانی " عامر ئەحمەد ساڵح " ناسراو بە " ئەبوو حەیدەر الانصاری " و بەرپرسی تۆپخانەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەم ڕێکخراوەی لە پارێزگای دیالە پشتڕاست کردەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە