نرخی کاڵا لە عێراق ١٤٪ بەر زبووەتەوە

نرخی کاڵا لە عێراق ١٤٪ بەر زبووەتەوە

پەیامی کورد … نرخی کاڵا لە عێراق ١٤٪ بەر زبووەتەوە

 

ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئازار ئاشکرایکرد کە نرخی کاڵا و شتومەکە خۆراکییەکان دوای دابەزینی نرخی دراوی نیشتمانی بەڕێژەی %١٤ بەرزبووەتەوە و داواشدەکات زیاتر گرنگی بە  بەرهەمی ناوخۆ بدرێت.

 

عەبدولڕەحمان میجاج، نوێنەری ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند، “بەهۆی دابەزینی نرخی دراوی نیشتمانیی عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەرزبووەتەوە بەڕێژەی %١٤ و ڕێژەی هەژاریش گەیشتووەتە %٣١.٥ لە عێراقدا”.

 

ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە کە %١٠ هاوڵاتییانی عێراق لەسەر بنەمای خۆگونجاندن و مانەوە دەژین چونکە هیچ بڕە خۆراکێکی پێویستیی ڕۆژانەیان نییە.

 

داواشدەکات کە گرنگیی زیاتر بدرێت بە بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها داوادەکات وڵاتانی دیکە هاوکاریی عێراق بکەن.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە ڕێژەی %١٠ی هاوڵاتیانی عێراق لە ژیانێکی ناچاری و خوگونجاندن لەپێناو مانەوەیان دەژین و لەو ڕێژەیە %٣٥یان خۆراکی کوالێتی خراپ و هەرزان دەکڕن، هەروەها %٢٧یان پارە لە خەڵک وەردەگرن بەشێوەی قەرز تاوەکو خۆراکی پێبکڕن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە