بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئێوارەی چوارشەممە ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی " تەشار " سەر بە نۆدشە هەورامانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوی عەزیم ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەستدا.
ئەم کۆڵبەرە کوردە ٤٢ ساڵانە لە حاڵێکدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان گیانی لە دەستداوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە. هەروەها تەرمی ناوبراو لە کوێستانەکانی " شووشمێ " فڕێ دراوە.
هەروەها جێگای باسە ناوبراو خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵە و بۆ بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی ڕووی هێناوەتە کاری مەترسیداری کۆڵبەری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە