پەیامی کورد... ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٧١ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (پەیامی کورد) کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ٩٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٧٧١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٢٥٤ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە