بەپەلە ... دۆزینەوەی یەکەمین توونێلی حزبۆڵڵا لە سنووری ئیسرائیل و لۆبنان

بەپەلە ... دۆزینەوەی یەکەمین توونێلی حزبۆڵڵا لە سنووری ئیسرائیل و لۆبنان

پەیامی کورد ...  ئەرتەشی بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە لە دۆزینەوەی یەکەمین توونێل هەواڵیدا کە لە لۆبنانەوە لە ڕیگای بزووتنەوەی حزبۆڵڵا وە لە سنووری دەوڵەتی ئێسرائیل دا کێشراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم هەوڵە لە ڕیگای بنکەی هەواڵی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بڵاو کرایەوە . لەم هەوڵەدا هاتووە : " سەربازەکان توونێلێکیان لە نزیکی سنوور لە " کەفەر کەلا دۆزیوەتەوە . لە ئێستادا ئەرەتەش هەوڵەکانی خۆی لە بواری ئەندازیاری و تاکتیکی دا بۆ لە ناو بردنی توونێلەکە دەست پێکردووە ."

هەروەها جەخت کراوەتەوە کە توونێلەکە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی " سپەری باکووری " لە ڕاستای پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکانی بزووتنەوەی لۆبنان لە سنوورەکانی ئیسرائیل دا ، دۆزراوەتەوە . هەروەها ئەو توونێلە گەیشتوەتە سنوورەکانی ئیسرائیل و بۆ زەرەر و زیان گەیاندن بە شاروەندانی ئیسرائیل دیاری کراوە .

ئەرتەشیان هەروەها ڕایانگەیاند : توونێلەکە هەڕەشەیەکی زۆر جیددی هەژمار دەکرێت لە سەر ناوچەکانی جێی نیشتەجێ بوونی خەڵکی ئیسرائیل . "

ئەمە لە حالێکدایە کە پێشتر سەربازنی ئیسرائیلی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی " سپەری باکووری " یان ڕاگەیاندبوو کە لە ڕاستای ئەوان بۆ جێ بەجێ کردن و هەناردنی نهێنی و شاراوەی میلیشیاکان بۆ ووڵاتی ئیسرائیل بە کار دێت بدۆزنەوە و لە ناوی ببەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە