دەمیرتاش : نە ئێستا و نە لە داهاتوودا بیرۆکەی ئەوەی کە هەڵبژێردرێم نییە

دەمیرتاش : نە ئێستا و نە لە داهاتوودا بیرۆکەی ئەوەی کە هەڵبژێردرێم نییە

 

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان " هەدەپە " سەلاحەددین دەمیرتاش کە لە ئێستادا لە بەندیخانەی تاکەکسی لە ئێستانبۆڵدا دەست بەسەرە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند : لە ماوەیەکی نزیکدا هەروەها نە لە کاتی پێش هاوسەرۆکایەتی " هەدەپە " دا ، بیرۆکەیەکی وام نییە ببم بە کەسێکی بێ هەلبژاردن .

دەیانەوێ سیاسەت لە من قەدەغە بکەن .

دەمیرتاش لەم چاوپێکەوتنەدا نووسینێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی جۆمهووریەتی تورکی دا دەستنیشانی کرد کە ئەو وەکوو کەسێکی ناو پارتی " هەدەپە " بۆ دیمۆکراسی و ئاشتی لەگەڵ پارتەکەی خۆی هاوکار دەبێت و هەروەها ئاشکرای کرد ، " نە لە کاتێکی نزیکدا و نە لە پێش هاوسەرۆکایەتی " هەدەپە " ش بیرۆکەیەکی وام نییە ببم بە کەسێکی بێ هەلبژاردن . هەر بۆخۆشی لە لایەنی سیاسییەوەش بۆ ئەم مەبەستە پێک نایەت . بە هێز و تۆقاندن هەوڵ دەدەن هەروەها بە جەزای قورس من لە بەندیخانە بهێڵنەوە و هەروەها سیاسەت لە من قەدەغە بکەن سەڵاحەددین دەمیرتاش هەروەها لە پرسی ئەوەی کە " دڵی لە هەندێک کەسان ناراحەت بووە ؟ لە ووڵامدا ووتی : ئەو پرسیارانە بە ڕۆخسەتتان کاتێک کە بە سەلامەتی ڕۆژێک لێرە دەرچووم لێم بپرسن .لەبەر ئەوەی کە ئێستا نایەتە بیرم بەڵکوو ئەو کاتە بێتەوە یادم

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە