لەیەك مانگ 6 هەزار حاڵەتی تەڵاق لە عێراق تۆمارکراوە

لەیەك مانگ 6 هەزار حاڵەتی تەڵاق لە عێراق تۆمارکراوە


پەیامی کورد... لەیەك مانگ 6 هەزار حاڵەتی تەڵاق لە عێراق تۆمارکراوە

بەپێی ئامارێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق كە بڵاویكردۆتەوە تەنها لە ماوەی یەك مانگدا زیاتر لە (25) هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری و نزیكەی شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عێراق تۆماركراون.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری مانگێكی دادگاكانی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران رێژەكەی زۆر زیادی كردووە تەنها لە یەك مانگدا گەشتۆتە نزیكەی شەش هەزار.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، ئامارەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی حوزەیرانی (2023)، تەنها لەو مانگەدا (25) هەزارو (687) گرێبەستی هاوسەرگیری و پێنج هەزارو (880) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار كراوە.

سەبارەت بە ئاماری ساڵی (2022)، لە هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێسدا هاتووە، لە عێراق ساڵی رابردوو (73) هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە، بەگوێرەی داتاكان بەراورد بە ساڵانی پێشوو رێژەكە لەهەڵكشاندایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە