پەیامی کورد... لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق یەکێتی ئەورووپا هاتە دەنگ
یەکێتی ئەورووپا نیگەرانی خۆی لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕاگەیاند و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، دان بە خۆیاندا بگرن و بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
لەمبارەیەوە یەکێتی ئەورووپا بڵاوی کردووەتەوە: لە بارەی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی عێراق هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن کە دان بە خۆیاندا بگرن، هەروەها ڕێگر بن لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک.
ئاماژە بەوەشکراوە کە پێویستە هێزی سیاسی کەیسی کێشە سیاسییەکان لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکات، هاوکات خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بێت، هەروەها ڕێز لە یاساکان و دەزگاکانی دەوڵەت بگیرێت.
جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە لایەنگرانی سەدر دژی کاندید کردنی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕژاونەتە شەقامەکانی بەغدا و خۆپیشاندانیان دەست پێکردووە، دوو جار خۆپیشاندەران چوونەتە تەلاری پەرلەمان و بەهۆی ڕووبەڕوو بوونەوەشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لانی کەم ١٠٠ خۆپیشاندەر و ٢٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە