PeyamaKurd - کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک دوبەی بە مووشەک پێکرا
درەنگانی شەوی سێشەممە، کەشتییەکی بارهەڵگر لە ناوچەی کەندئاو و لە نزیک کەنارئاوەکانی دوبەی، کەوتە بەر هێرشی مووشەکێکی کرووز کە گومان دەکرێت لە ووشکانییەوە ئاراستە کرابێت و بەو هۆیەوە چەند دەریاوانێکی فیلیپینی بریندار بوون.
کەشتییەکە ناوی (CGM San Antonio)یە و خاوەندارییەتییەکەی بۆ کۆمپانیایەکی فەرەنسی دەگەڕێتەوە، هاوکات سەنتەری ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریایی یەکانی بەریتانیا پشتڕاستی کردەوە کە کەشتییەکە بە "پڕۆژێکتێڵێکی نادیار" پێکراوە.