پەیامی کورد... ماکرۆن: پێویستە خۆمان بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادە بکەین
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢، سەرۆکی فەرەنسا جیهان ئاگادار دەکاتەوە لە شەڕێکی درێژخایەن و ڕاشیگەیاند، "پێویستە خۆمانی بەباشی بۆ ئامادە بکەین، بەتایبەتی ڕۆژئاوا".
ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئەگەر لێم دەپرسن لەم بەیانییەدا شتێک بڵێم، ئەوەیە کە گرژیی و مەترسییەکان دەمێننەوە، ئەم جەنگە درێژە دەکێشێت".
مەترسییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا و سێکتەرە جیاوازەکانی، وای لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد باس لە مەترسیی بۆ ئاسایش و ئابووریی ڕۆژئاوا بکات، هەروەها مەترسی بۆ سەر سێکتەری کشتوکاڵیی وڵاتەکە بکات، سەرەڕای ئەو سزایانەی ڕۆژئاوا بەسەر ڕووسیایدا سەپاندووە.
لە ئێستادا مووشەک باران و تۆپبارانی سەر کیێڤ بە چڕی دەستی پێکردووە و دەنگی تەقە لە نزیک بینای حکومەتی ئۆکراینا لە کیێڤ دەبیسترێت، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای زەمینیی ڕووسیا و ئۆکراینا لە پایتەختەکە دەستی پێکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە