سوپای ئەمریکا لەباشووری رۆژھەڵاتی گوندی دادات کە دەکاتە باکووری شارۆچکەی منبهج، بنکەیەکی سەربازیی دادەمەزرێنێت و خاڵی چاودێری لە ناوچەکە فراوانتر دەکات.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن، کە سوپای ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستی و ئامێری بیناسازی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بنکە سەربازییەکە تەنھا (٨) کلیۆمەتر لەھێڵی نێوان شارۆچکەی جەرابلوسی ناوچەی قەڵغانی فورات و شارۆچکەی مهنبهج دوورە، بنکە سەربازییەکەی دیکەی ئەمریکا تەنھا چوار کلیۆمەتر لە بەرەی شەڕەوە دوورە، کە دەکەوێتە باشووری گوندی دادات. سەربازانی ئەمهریکا لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی بە ناوی نوایمیە جێگیربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە