پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی: به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه نه‌شیاوه‌ی به‌رامبه‌ر به لویس ساكۆ كراوه، ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی پا‌تریاك لویس ساكۆ بۆ هه‌ولێر ده‌كات و رایگه‌یاند كه به تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه نه‌شیاوه‌ی به‌رامبه‌ر به به‌ڕێزیان كراوه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2023 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی قه‌داسه‌تی پا‌تریاك لویس ساكۆ ده‌كه‌ین بۆ هه‌ولێر، پایته‌ختی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌كان".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی كریستیانه‌كان. به تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه نه‌شیاوه‌ی به‌رامبه‌ر به به‌ڕێزیان كراوه ده‌كه‌ین".
وتیشی: "هیوادارین یه‌كترقبولكردن و ئاشتی و سه‌قامگیری، جێی ڕق و كینه و تاكڕه‌وی بگرێته‌وه، تاكو هه‌موو نه‌ته‌وه و په‌یڕه‌وانی گشت ئایینه‌كان بتوانن به ئاسوده‌یی له عێراقدا بژین".
ئه‌م په‌یامه‌ی مه‌سرور بارزانی دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی رابردوو كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریاركی كلدانه‌كانی عێراق و جیهان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له توركیاوه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومی و حزبییه‌وه پێشوازی لێكرا.
كاردیناڵ لویس ساكۆ وه‌كو پیشاندانی هه‌ڵوێستێكی ناڕه‌زایه‌یی به‌رامبه‌ر مه‌رسومه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ناگه‌ڕێته‌وه باره‌گای سه‌ره‌كیی پاتریاركی له به‌غدا و له نوسینگه‌ی پاتریاركی له هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه و كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
سێی ئه‌م مانگه نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ژماره (31) له ژماره‌ی (4727)ـی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراق بڵاوكرایه‌وه و تێیدا بڕیاری كشانه‌وه‌ی مه‌رسومی ژماره (147)ـی ساڵی 2013ی راگه‌یاند، تیایدا پله‌ی پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له عێراق و جیهان له كاردیناڵ لویس رافایل ساكۆ سه‌ندرایه‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی مه‌سیحییه‌كانی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق نیگه‌رانی مه‌سیحییه‌كان و وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای لێكه‌وته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2023 لویس رافائێل ساكۆ پاتریاركی كلدانه‌كانی عێراق و جیهان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "بڕیارم دا له باره‌گای پاتریاركی له به‌غدا بكشێمه‌وه و بچمه یه‌كێك له كڵێساكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق".
لویس رافائێل ساكۆ نووسیویه‌تی: "هه‌موو ئه‌و رووداوه قورس و چاره‌نووسسازانه كه هێشتا نازانین كۆتاییه‌كه‌ی چییه و به‌ره‌وكوێ ده‌چێت، بانگهێشتكردنیشم بۆ دادگا به سیفه‌تی تۆمه‌تبار به‌رده‌وامه، له كاتێكدا خراپه‌كار ناسراوه و ئازاده و پارێزراوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە