وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی 19 وەزارەت و دەستە و فەرمانگەی بڵاوكردەوە، كە لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچە وەردەگرن، بەڵام لە خشتەكەدا مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و سێ وەزارەتی دیكەی تێدا نیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا خشتەیەكی نوێی مووچەی بڵاوكردەوە، كە تیایدا مووچەی 19 وەزارەت و دەستە و فەرمانگە دابەشدەكات، بەڵام لە خشتەكەدا وەزارتەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان هەروەها كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تێدا نیە.
خشتەى دابەشكردنی مووچەكە بەم جۆرەیە:
یەكەم: سێ شەممە 10/4/2018
1-خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
2-وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاكراون.
3-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
دووەم: چوار شەممە 11/4/2018
1- وەزارەتی شارەوانی
2- وەزارەتی كارەبا
3- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
4-وەزارەتی پلاندانان.
سێیەم: پێنج شەممە12/4/2018
1-ئەنجوومەنی دادەری
2-وەزارەتی داد
3-وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
4-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
5-دەستەی دەسپاكی
6-كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی
7-دەستەی وەبەرهێنان
8-دەستەی مافی مرۆڤ
9- دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
10-دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
11-دەزگای مین
12- دیوانی چاودێری دارایی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە