سەبارەت بە لێدوانەکانی دوێنێ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : “هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه، ئه‌گه‌رنا باجی ده‌رئه‌نجامەکانی بە قورسی ده‌ده‌یت كه كه‌م كه‌س له مێژوودا بینیویەتی. ئیدی ووڵاتێك نین لێدوانە توندەکانتان قبووڵ بکەین. ئاگاداربه
لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ووڵامی لێدوانەکانی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دایەوە کە دوێنێ له میانەی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و نوێنه‌رانی ووڵاته‌كه‌ی له تاران، ڕه‌خنه‌ی له حكوومه‌ته‌كه‌ی ترهامپ گرتبوو به ڕێگرتن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران و ڕایگه‌یاند “ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران دایكی ئاشتییه‌كانه، جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران دایكی جه‌نگه‌كانه”.
هاوکات ترامپ دەڵێت، “هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه، ئه‌گه‌رنا باجی ده‌رئه‌نجامەکانی بە قورسی ده‌ده‌یت كه كه‌م كه‌س له مێژوودا بینیویەتی. ئیدی ووڵاتێك نین لێدوانە توندەکانتان قبووڵ بکەین. ئاگاداربه”.
دوێنێ حه‌سه‌ن ڕۆحانی باسی له‌وه كردبوو كه گه‌لی ئێران مل بۆ ئه‌و هاندانانه كه‌چ ناكات كه ده‌درێن دژ به ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ووڵات و دۆناڵد ترامپ ی به كه‌سێكی خۆسه‌پێن ناوزه‌د كردبوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە