پەیامی کورد … لە شاری مەریوان سێ کەس دەستبەسەر کران
سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە یەکێکیان ددانسازه، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،ڕۆژی دووشەممە (١٣ی دێسامبری ٢٠٢١، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ئەکبەر فەرەجی تەمەن ٣٧ ساڵ و خۆشکەزا تەمەن ٢٥ ساڵانەکەی بە ناوی مەنسوور مورادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی جەمشید ڕەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شار سنە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەکبەر فەرەجی ددانساز و باوکی سێ منداڵیشە
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە