یەختێک بە 95 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

یەختێک بە 95 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت


پەیامی کورد... یەختێک بە 95 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت


دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، یەختێک لە نزیک دورگەی (کیثیرا) بە 95 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت، ئاماژەشیان بەوەكرد، کۆچبەرەکان لە ڕەگەزی عێراقی و ئەفغانیی بوونە.

شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند : کاتژمێر 2:47 شەوی ڕابروو یەختێک لە نزیک دورگەی (کیثیرا ) بە 95 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت، کە تا ئێستا 80 کۆچبەر ڕزگار کراوەن و چەندین تەرمیش دۆزراونەتەوە.

ئاماژەشیان بەوەكرد، کە بە هۆی ئاستەنگیەکانی شوێنەکە و گیر خواردنی گۆچبەرەکان بە زەحمەت توانراوە ڕزگار بکرێن.

باسیان لەوەشكرد، بە پێی زانیاریە سەرەتایەکان و بە پێی وتەی ڕزگار بووەکان کۆچبەرەکان لە ڕەگەزی عێراقی و ئەفغانیی بوونە، کە بە هۆی خراپی تەندروستیانەوە 11 کۆچبەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ژێر چاودێری چڕدان.

هەر بە پێی زانیاریەکانی دەزگا لوتکە ، بە هۆی هەڵکردنی بایەکی بەهێزەوە یەختەکە خۆی بە بەردێکی گەوری ناو دەریکەداکێشاوە و بەو هۆیەوە یەختەکە تێکشکاوەو ژێر ئاو کەوتوە، کە تا ئێستا پۆلیسی کەناراوەکانی یونان لە گەڕان بەردەوامن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە