ووتەبێژی هاوپەیمانی دژی بە داعش : پێشمەرگە زیاتر لە 4000 شەهیدی داوە بۆ بەرگریكردن لەم خاكە

ووتەبێژی هاوپەیمانی دژی بە داعش : پێشمەرگە زیاتر لە 4000 شەهیدی داوە بۆ بەرگریكردن لەم خاكە

پەیامی کورد     ...    ووتەبێژی هاوپەیمانی دژی بە داعش : پێشمەرگە زیاتر لە 4000 شەهیدی داوە بۆ بەرگریكردن لەم خاكە

ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش ئەمڕۆ لە سلێمانی رایگەیاند، مانەوەمان لەسەر داوای حكوومەتی عێراق بوە.

ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، کۆلۆنێل مایڵز كاگنیز، ئەمڕۆ لە سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی،"مانەوەمان لە عێراق لەسەر داوای حكوومەتی عێراقییە و بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش."

 مایڵز هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ كە ئێمە جەژن دەكەین، دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت كە چەندین خێزان لەئێستادا لەناو خێزانەكانیان كەسێكیان وونە و لە شەڕی داعش شەهید بوە.راشیگەیاند،"یەكێك لەو ئافرەتە دڵسۆزانەی كە سێ كوڕی خۆی لە شەڕی داعش لەدەستدا دایكە (عایشە)یە، با ئێمەش ئەو هەموو گیانفیداییەمان بیرنەچێتەوە، پێشمەرگە زیاتر لە 4000 شەهیدی داوە بۆ بەرگریكردن لەم خاكە، با ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە ئەم قوربانیانە بەردەوامدەبێت، چی لە مووسڵ یان لە دیالە و ئەنبار."

ئاماژەی بەوەشكرد،"با پێكەوە رێز لە هەموو شەهیدەكانی عێراق و شەهیدانی هێزەكانی سووریای دیموكرات بگرین، ئەركی سەرشانی هەموومانە كە هەرگیز بیرمان نەچێتەوە، ئەمڕۆ لە كاتێكدا خەڵك جەژن دەگێڕێت، ڕۆڵەكانمان لە هێڵی پێشەوەی بەرگرین دژی داعش"

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە