هاوپەیمانی فەتح داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان واژوو بکات

هاوپەیمانی فەتح داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان واژوو بکات

پەیامی کورد     ...    هاوپەیمانی فەتح داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان واژوو بکات .

مەهدی تەقی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح ی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای  لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە کردووە حۆکمەکانی لە سێدارەدان کە پێشتر دەرکوارن لە دژی تێرۆریستان لەم ووڵاتەدا واژوویان بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک مەهدی تەقی لە ووتووێژ لەگەل ئاژانسی هەواڵی المعلومە ی عێراق ووتی : " فڕاکسیۆنێکی سیاسی هاوبەش لە مەجلیسی نوێنەران و دەوڵەت ، لەگەڵ جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان لە بەرامبەر تێرۆریستانی بەندکراو لە عێراق دژایەتی دەکەن .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەرکی سەرۆککۆماری واژووی حۆکمەکانی سێدارەدان بۆ ڕێز لێنان لە خوێنی شەهیدان و گوێ نەدان بە فشارە سیاسییەکان ە کە دەبێتە بەربەستی جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان ، داوای لە بەرهەم ساڵح کرد ئەم حۆکمانە واژوو بکات .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە