هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست بەسەر کردنی ئەندامێکی گرینگی داعش لە هەولێر ڕادەگەێنێت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست بەسەر کردنی ئەندامێکی گرینگی داعش لە هەولێر ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد      ...    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست بەسەر کردنی ئەندامێکی گرینگی داعش لە هەولێر ڕادەگەێنێت

ووتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، تیمێكی نموونەیی لە بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆری كوردستان بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانێتییەكە، توانی ئەندامێكی شانەیەكی نووستووی داعش لە هەولێر دەستگیر بكەن.
مایڵز كاگینز ووتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی "لە ڕۆژی ٢٠ی ئاب، تیمێكی نموونەیی لە بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆری كوردستان بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانی ئەندامێكی شانەیەكی نووستووی داعش لە هەولێر دەستگیربكەن".
دەشڵێت "ئێمە بەهێزین پێكەوە، بژی كوردستان شكست بۆ داعش".
بەپێی ووتەی مایڵز كاگینز، ئەو كەسەی دەستگیركراوە "كەسێكی گرینگ بوە" و بەرپرسی هەماهەنگی بوە بۆ دابینكردنی پارە و چەك و هاتووچۆی چەكدارانی داعش لەناوخۆی هەرێمی كوردستاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە