وتەبێژی حكومەت زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشكرا دەكات

وتەبێژی حكومەت زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشكرا دەكات

پەیامی کورد … وتەبێژی حكومەت زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشكرا دەكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت كە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەكرێت.

جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند:" حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە دابەشكردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێك و گوتیشی "هەوڵەكانی حكومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبكات و بەپێی ئەو داهاتەی حكومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی كە حكومەتی فیدراڵ دەینێرێت."

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: پێشینەی كارەكان بۆ مووچەیە و هەر داهاتێك كۆبكرێتەوە و بێتە خەزێنەی حكومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیا دەكرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە