پەیامی کورد ... ڕوونكردنەوەیەک لە لایەن سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی مووچە و ...
حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە، كە شایستە داراییەكانی مووچەخۆران پارێزراو دەبێت. راشیگەیاند، یاسای چاكسازیی لە پاش پەسەندكردنی لە ماوەی ٦٠ رۆژدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنەكە و ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا ڕوونكردنەوەیان لەبارەی پرۆژەیاسای چاكسازیی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان داو رایانگەیاند، شایستە داراییەكانی مووچەخۆران دەستكاری ناكرێت. هەروەك چۆن دەستكاری مووچەی شەهیدانیش ناكرێت و یاسای چاكسازیی وارسی شەهیدان ناگرێتەوە و مووچەكەشیان هاوتای عیراق دەكرێت.
هەروەها نوێنەرانی حكومەتی هەرێم جەختیانكردەوە لەوەی پرۆسەی چاكسازیی بەردەوام دەبێت و حكومەت هەوڵیش دەدات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای حكومەتی فیدراڵی بكەن.
وتیشیان "پرۆژەیاسای چاكسازیی كە رەنگە ئەمڕۆ پەرلەمان پەسندی بكات، پاش ئەوە یاساكە لە ماوەی ٦٠ رۆژدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە