١٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

١٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... ١٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٦٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٦٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢١٧ حاڵەت لە هەولێر، ٢١٥ حاڵەت  لە سلێمانی، ٢٥ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٦ حاڵەت  لە هەڵەبجە و ٢٨٦ حاڵەت  لە دهۆک بووە.

 

هەروەها، ٤١٦ تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشییەکە پاک بوونەتەوە، بە جۆرێک کە ١٢٤ حاڵەت  لە هەولێر، ٢٢ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٢ حاڵەت لە گەرمیان، ٧ حاڵەت  لە هەڵەبجە و ٢٣١ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

بە پێی ڕاگیەندراوەکە، ١٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە کە  هەشت حاڵەتی لە سلێمانی، حەوت حاڵەت لە دهۆک، سێ حاڵەت لە هەولێر و یەک حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە