پەیامی کورد ... کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە بێ هەڵگرتنی هیچ شت و مەکێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ پێنج شەممە " ٣ی ژانویەی ٢٠١٨ " ، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”یەعقووب نیک سیرەت“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.
یەعقووب " کامیان " نیک سیرەت کوڕێ ڕازق و خەڵکی گوندی جوجێهی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە بووە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی بنکەی بەردووک لە کاتێکدا تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە کە هیچ شت و مەکێکی پێ نەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە