پەیامی کورد ... ١١٤ میلیۆن دابەشی ئەم خێزانانە دەکرێت
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ١١٤ ملیار دینار دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر ١٤٠ هه‌زار خێزاندا، سیسته‌مێكی نوێشی ئاماده‌كردووه بۆ دابینكردنی هاوكاری مانگانه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستییان به هاوكارییه.
كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ١١٤ ملیار دیناری ته‌رخان كردووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دابه‌شی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستیان به هاوكارییه".
کوێستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "بڕه پاره‌كه ده‌درێت به ١٤٠ هه‌زار خێزان و هه‌ر خێزان و بڕی ١٠٠ هه‌زار دیناری پێده‌درێت، ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه پێویستییان به‌هاوكارییه له خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بێوه‌ژن و كرێچی و هه‌رخێزانێك مه‌رجه‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه بیگرێته‌وه".
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاتر ده‌ڵێ: "له ماوه‌ی ڕابردوو ٨٨ هه‌زار هاووڵاتی له چوارچێوه‌ی تۆڕی چاودێری خێزان هاوكاری مانگانه‌یان وه‌رده‌گرت، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو مووچه‌كانیان بڕاوه، ئێستا سیستەمێكی نوێمان حازركردووه ناردوومانه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی، هه‌ركات دۆخی دارایی حكوومه‌ت باش بوو، ئه‌وه به‌پێی ئه‌و سیستەمه ناوی ئه‌و خێزانانه دیاری ده‌كرێت، کە پێویستیان به هاوكارییه، هاوكارییان بۆ دابینبكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە