لە کاتژمێریکدا 10 خێزان لە عێراق هەڵدەوەشێنەوە

لە کاتژمێریکدا 10 خێزان لە عێراق هەڵدەوەشێنەوە

 

لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی خێزان، ئاماری هەڵوەشانەوەی خێزانەکان لە عێراق بڵاودەکرێنەوە، کە لە کاتژمێریکدا 10 خێزان هەڵدەوەشێنەوە.

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەكدا لە ساڵی 1993دا دەریکردووە، لە 15ی ئایاری هەموو ساڵێکدا ڕۆژی جیهانی خێزان دەکرێتەوە، ئەمەش بۆ باشترکردنی پرسەکانی پەیوەست بە خێزانەکان و زیادکردنی زانیاری لەسەر پرۆسەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و دیمۆگرافییەکانە.

تەنها لە ساڵی 2023دا، 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا نزیکەی 65 هەزار حاڵەت تۆمارکراوە، لە ماوەی دەیەی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2014 لە هەر پێنج هاوسەرگیرییەک یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی هاتووە و لە هەمان ماوەدا 516 هەزار و 784 حاڵەتی جیابوونەوە لە کۆی 2.6 ملیۆن هاوسەرگیری تۆمار کراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە ،لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024، لە عێراق 10 حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا تۆمار کراوە، ئەمەش بە ئامارێکی مەترسیدار دادەنرێت، هاوکات مانگی ئازاریش زیاتر لە 200 حاڵەتی جیابوونەوە لە ڕۆژێکدا تۆمارکراوە.

بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەرزبوونەوەی ئەم ڕێژانە بەهۆی چەندین هۆکارەوەیە، لەوانە هاوسەرگیری پێشوەختە و ئەو بارودۆخە ئابووری و کۆمەڵایەتییەی کە هاوسەرەکان تووشیان بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە