بەوتەی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، "هه‌ركات حكومه‌تی هەرێم كۆتایی به‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه هێنا، ئه‌وكات بڕیار له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فەرمانبەرانەوە ده‌درێت".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هیڤا حاجی میرخان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاندووە، کە "بڕیاری په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وت بڕیارێكی ناچاری بووه كه حكومه‌ت پێشتر داهاتی كه‌میكردووه، به‌ڵام ئێستا داهاتی زیادیكردووه بۆیه بڕیاری گۆڕانكاریشی لهپاشهكهوتدا داوه".
دەشڵێت، "هه‌ركات سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌یه‌كجاریی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه کۆتایی هات، ئه‌وكات ده‌توانرێت بڕیار له‌باره‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بدات چ قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران و چ ئه‌و قه‌رزه‌شی كه له‌وڵاتانی دیكه كردوویه‌تی".
میرخان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێش له (١٦-١٠-٢٠١٧) حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نه‌وتی كه‌ركوكیشی له‌ژێر ده‌ستدابوو نیازی هه‌بوو سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕوداوه‌كانی ئه‌وكاته‌وه ئه‌و داهاته‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌گه‌رنا پێشتر سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان جەختیشیکردووەتەوە، کە "هه‌ركات حكومه‌ت داهاتی زیادبكات و كۆتایی به‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه بهێنێت، به‌دڵنیاییه‌وه له‌و داهاته‌ی ده‌ستیده‌كه‌وێت پاره بۆ مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیش ته‌رخانده‌كات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە