بەپەلە ... ڕووسیا هۆشداری دەداتە ناتۆ

بەپەلە   ...   ڕووسیا هۆشداری دەداتە ناتۆ

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا هۆشداری دەداتە ناتۆ .

ڕووسیا لە پەیامێکی هۆشداریدا بە ناتۆ سەبارەت بە پاشهاتەکانی ڕەزمایشی " دیفێندر - یوورووپ ٢٠ " بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پاشهاتەکانی ڕەزمایش و نەمایشی " " دیفێندر - یوورووپ ٢٠ " هۆشداردا و بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماریا زاخارۆڤا ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دەبڕینی ڕاوبووچوونیان سەبارەت بە ڕەزمایش و نەمایشی " " دیفێندر - یوورووپ ٢٠ " هۆشداردایە ناتۆ و ووتی : بێ شک ئەم هەوڵە هێرشکارانەی ئەمریکا و ناتۆ لە چوارچێوەی سەربازی خۆماندا لە بەرچاو دەگرین . بە ناتۆ ڕادەگەێنین ئاگاداری هەوڵە شەڕئەگێزانەکانی خۆی بێت کە تەنیا ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان بە داوی خۆیدا دێنێت با بفکرێتەوە .

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕەزمایشی " دیفێندر - یوورووپ ٢٠ " هۆشدار دایە ووڵاتانی ئەندامی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری .

لە بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری دەروەی ڕووسیادا هاتووە : ئەمریکا بە بیانووی ئەرکەکانی خۆی لە چوارچێوەی بلۆکی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ " بە شێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو هێزە چەکدارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا و تێچووەکانی سەبارەت بە بەرنامە سەربازییەکانی خۆی بەردەوام زیاد دەکات .

ئێستا هەم ناتۆ و هەمیش واشینتۆن ئیتر ئەم ڕاستییەیان کە لە چاورچێوەی ئەم ڕەزمایشانە کە ڕووسیا دژمنێکی زۆر بەهیزە ناشارێتەوە . بەڵام ئەوان ئێمە ناتوانن مەجبوور بە گۆڕینی خەتی ڕاستی مان لە بواری سیاسەتی دەرەکی دا بکەن 

لە مێژووی ڕووسیا زۆرێک بە کەل و پەلی چەکەوە هەوڵی هەڕەشەکردنی سیاسەتی دەرەکی ڕووسیایان دا بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە تاکوو ئێستاش بێ ئاکام بووە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە