وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند “بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانیه”.
لە روونکردنەوەیەکدا بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە کۆمیسیۆنەکە وتی “بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانیه”.
هاوکات وەزیرە بەریتانییەکە ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی نه‌یشاردووه‌ته‌وه به‌رگری ده‌كات له ئه‌نجامدانی چاكسازی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا و وتیشی “پێداگرین له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ناوه‌رۆكدا. به‌ریتانیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پشتیوانیكردن لە ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ و پشتیوانییەکەشی نه‌گۆڕه. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پشتیوانیكردن و به‌رگریكردن له ئه‌نجوومه‌نه‌كه”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە