پەیامی کورد ... شارەزایانی ژێئۆلۆژی توركیا ڕایانگەیاند : ئەگەری هەیە بۆمەلەرزەیەكی وێرانكەر لە دەریای مەڕمەڕە بدات ئەوەش دوای ئەو بۆمەلەرزەیەی لەناوچەكەی داو شاری ئیستانبوڵی هەژاند.
گروپێكی ئاكادیمی لەزانكۆی تەكنۆلۆژیای ئیستانبوڵ لەبەیاننامەیەكدا بڵاویانكردوەتەوە، لەئێستادا ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆمەلەرزەیەكی گەورەی وێرانكەر بوەتە پێویستییەكی گرینگ، ئەوەش دوای ئەو بومەلەرزەیەی بەگوڕی 5.7 پلەی سەر پێوانەی رێشتەر رویدا و ئیستانبوڵی هەژاند پێش ئەوەش بۆمەلەرزەیەكی دیكە بەگوڕی 4.6 پلە رویدا.
باس لەوەشكراوە، بەپێی لێكۆڵینەوە ژێئۆلۆژی و ژێئۆدیسی و بۆمەلەرزەییەكان لەقووڵایی دەریای مەڕمەڕە، ئەگەری هەیە بۆمەلەرزەیەكی زۆر بەهێز و گەورە ڕووبدات، ئەو دوو بومەلەرزەیە و چەندین بومەلەرزەی دیكەی بچوكیش لەنێوانیاندا لەهەمان درزە میكانیكیەكان لەناو دەریای مەڕمەڕە ڕەویداوە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە پێویستە ئامادەكاری بكرێت.
دوایین بومەلەرزە، كە گوڕەكەی 5.7 پلەی رێشتەر بوو، لە قوڵایی زیاتر لە 12 كیلۆمەتر لەناو دەریای مەڕمەڕە و دووری 70 كیلۆمەتر لەشاری ئیستانبوڵەوە روویدا و ئەو شارە گرینگەی توركیای هەژاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە