پەیامی کورد... لە ئەمساڵدا 902 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمار کراون
شەوی رابردو ئاگرێكی گەورە لە زین ستی لەهەولێر كەوتەوە و زیانێكی زۆریی ئابووریی لێكەوەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
بەپێی ئامارەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 902 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمار کراون، کە هۆکاری زۆربەیان شۆرتی کارەبا، بەکارهێنانی نادروستی ئامێرە کارەباییەکان و خراپیی کوالێتی ئامێرەكان بوون.
هەر بەگوێرەی ئامارەكان لەكۆی ژمارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە 170 ئۆتۆمبێل لەهەولێر سوووتاون.
هەندێك لە رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بریتی بون لە كۆگا، دوكان و بازاڕ، ماڵ، دەغڵودان، ئۆتۆمبێڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە