پەیامی کورد ... جێگرەکەی ترامپ لە مەراسیمی سوێند خواردنی بایدن بەشداری دەکات .
جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە مەراسیمی سوێند خواردنی جۆ بایدن بەشداری دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، بەرپرسێکی فەرمی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە مایک پەنس جێگری دۆناڵد ترامپ لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆککۆماری جۆ بایدن بەشداری دەکات . مەراسیمی دەستبەکار کردن و ڕاسپاردەکردنی سەرۆککۆماری نوێی ئەمریکا ڕۆژی ٢٠ جانیوەری لە واشینتۆن دی سی بەڕێوە دەچێت . پێشتر ترامپ ڕایگەیاندبوو لەم مەراسیمەدا بەشداری ناکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە