سەدر هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد

سەدر هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد

 


پەیامی کورد … سەدر هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد

 

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر خۆی لە حكومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق بێبەری كرد و جەختلەوەشدەكاتەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناكات.

 

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، بە داخ و پەژارەوە عێراق بووەتە شوێنێك بۆ گەندەڵی و دزی، سەرجەم تاوانباران لە ناوخۆ و دەرەوە لە دەوری كۆبوونەتەوە و تەواوی جوانیەكانیان لە عێراق سڕیوەتەوە و تەنها وێرانكارییان هێشتووەتەوە.

 

سەدر ئاماژەی بەوەشداوە، "دەست لە هەر كەس بەردەدەم پڕوپاگەندەی ئەوە بكات ئینتیمامان بۆ حكومەتی ئێستا و داهاتوو هەیە، بەشداری لەم هەڵبژاردنە ناكەم و ئەوەی لە عێراق روودەدات پلانێكی شەیتانییە بۆ سوكایەتیكردن بە گەلی عێراق، گەل بانگهێشت كراون بۆ پشتگیری كردنی عێراق دژی گەندەڵكاران و بە كرێگیراوان و خاوەنەكانیان".

 

سەدر هۆشداریش دەدات لەوەی، چارەنوسی عێراق وەك چارەنوسی سوریا و ئەفغانستان و ئەو دەوڵەتانەی تری لێبێت كە بوونەتە قوربانی سیاسیەتە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، دەشڵێت كە خۆی لە بەرپرسیارێتی نادزێتەوە بەڵام ئەوەی لە عێراق روودەدات پلانگێڕییەكی شەیتانی و نێودەوڵەتییە بۆ بە چۆكدا هێنانی گەلی عێراق و سوتاندنی، هیواشی خواست هەڵبژاردنی داهاتوو سەركەوتوو بێت و سەرجەم كەسە چاكەكان بگەنە دەسەڵات و گەندەڵكاران دوور بخرێنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە