پەیامی کورد ... ئامادەبوونی کەشتییە چینییەکان لە ئاوەکانی ئێران بە درۆ دەخرێتەوە .
بەرپرسی ڕێکخراوی شیلاتی ئێران بەو ڤیدیۆیانەی کەدەربارەی کەشتییە چینییەکان لە ناو ئاوەکانی ئێران ئامادەییان هەبوو و هەروەها بە میلیۆنان ماسی یان ڕاو کردوە کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک نەبی اڵلە خوون میرزایی ، جێگری وەزیری جیهادی کشت و کاڵ و بەرپرسی ڕێکخراوی شیلاتی ئێران دەربارەی ئامادەبوونی کەشتییە چینییەکان لە ناو ئاوەکانی ئەم ووڵاتە و ئەو ڤیدیۆیانەی کە لەم دواییانە لە بواری گرتنی ماسی بە شۆکی کارەبایی لە زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە ، ڕایگەیاند : ئەو ڤیدیۆیەی کە لەمبارەوە بڵاو کراوەتەوە بە گرینگیدان بە جۆری کەشتی و ماسییەکان کە لەوێدا نەمایش دەکرێت لە سنووری ئاوی خاکی ئێمە دا نییە .
هەروەها ووتی : شتێک بە ناوی کەشتیگەلی چینی لە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران دا بوونی نییە و لە ناوخۆی ئێراندا بەڵگەی ئیزن بە کەشتی گەلی دەرەکی بۆ گرتنی ماسی نەدراوە . کەشتی یە چینییەکان هەڵەیەکی بەکارهاتووە کە دەبێت سەرەڕاست بکرێتەوە .
خوون میرزایی هەروەها ووتی : هیزی دەرایی سوپای پاسداران و ئەرتەش پارێزگاری لە ئاوەکانی سنووری ئێران دەکەن و لە ئەگەری ئەوەی کەشتی گەلی دەرەکی بیانەوێت بێنە ناو سنووری ئاوی ئێمەوە ئەوە لەگەڵیان بەرەوڕوو دەبنەوە هەر بۆیە دەربارەی ئەو شتیەی کە بوونی نییە ، هیچ ڕاوبۆچوونێکمان نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە