پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی نوێی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ گیان لە دەستدانی تووشبوانی كۆرۆنا و و ١٠٢ تووشبووی پەتاكە تۆماركراوە"
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ ١٢ هەزار و ٨٥٦ هاووڵاتی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەرەنتینکراون، لەئێستادا ٧٢٧ هاووڵاتی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە، ١٢ هەزار و ١٢٩ کەسیش لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان و ٤١ هاووڵاتیش لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا كەرەنتینكراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دو هەزار و ٥١٩ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، کە ١٣٥٢ لە هەولێر و ٧٥٢ لە سلێمانی، ٤٠٠ لە دهۆك و ١٢ لە گەرمیان بون، دەرەنجام سێ گیان لەدەستدان و ١٠٢ توشبوی نوێ تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردوە، کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 1324 توشبو، لەنێویاندا 27 مردن هەیە و 537 نەخۆش چاکبونەتەوە، ئێستا 760 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە