سێناتۆرێکی باشووری کالیفۆرنیای ئەمریکا بە ناوی " لیندسی گراهام " ڕایگەیاند و ووتی سەرۆکی ئەمریکا " دۆناڵد ترامپ " هەڵەکانی ئۆباما دووبارە ناکاتەوە .
ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتین یەک دیتنێکیان دەبێ . هەروەها سێناتۆری باشووری کالیفۆرنیای ئەمریکا " لیندسەی گراهام " لە سەر ئەو یەک دیتنە قسە کردوو و ووتی : ئێمە هیوا دەخوازین کە سەرۆک ترامپ بە هێزێکی زیاتر دەرکەوێت .
گراهام هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئۆباما کاتی خۆی دەیگووت ئەگەر ئێمە هێزی خۆمان لە سووریا بکشێنینەوە ئەوە ئێمە ئەمنییەتی ئەمریکا زیاتر دەکەین . بەڵام ئەمە هەڵە بوو هەر لە بەر ئەوە بوو کە داعش لەو کاتەوە زیاتر بە هێز بوو دواتریش داعش توانی لە ڕەققا خەلافەتی خۆی ڕابگەێنێ و هەروەها لە ئەورووپاش هێرشی تێرۆریستی گەورە ئەنجام بدات .
هەروەها لە سەر پاشەڕۆژی کوردان لە ڕۆژئاواش " گراهام " ووتی لە هەوڵدان لە دژی داعش هاوکاری و یارمەتی هاوپەیمانەکانی ئێمە وەک کورد زۆر زیاتر بوون . هەر لە بەر ئەوەیە کە ترامپ ئەوان لەو ناوچەیە بە تەنیا بە جێ ناهێڵێت و هەروەها ناهێڵێ هێزەکانی ناوچەکەش هێرش بکەنە سەریان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە