پەیامی کورد ... ٢٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی مردن و تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 645 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 645 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه 156 كه‌س له هه‌ولێر، 178 له سلێمانی، 247 دهۆك، 17 له هه‌ڵه‌بجه و شه‌ش كه‌س له راپه‌ڕین.
له باره‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: 474 كه‌س چاكبوونه‌وه، كه 105 كه‌سیان له هه‌ولێر، 25 له سلێمانی، 291 له دهۆك و 16 له هه‌ڵه‌بجه.
له باره‌ی ژماره‌ی مردوانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه 25 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، كه نۆ كه‌سیان له هه‌ولێر، شه‌ش كه‌س له سلێمانی، شه‌ش كه‌س له دهۆك، دوو كه‌س له هه‌ڵه‌بجه، یه‌ك له راپه‌ڕین و یه‌ك له گه‌رمیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە