پەیامی کورد … تورکیا/ بە تۆمەتی کودەتا ٢٢ کەسی سەربازی سزای بەندکرانی هەتاهەتاییان بە سەردا سەپا
دادگایەكی توركیا سزای بەندکرانی هەتاهەتایی بۆ ٢٢ سەربازی پێشوو دەركرد و تۆمەتی ئەوەی خستووەتە پاڵیان کە ڕۆڵیان هەبووە لە کودەتای ساڵی ٢٠١٦ی ئەو وڵاتە.
ئاژانسی فرانس پرێس ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی نیسان بڵاویكردەوە، بڕیارەكە ئەمڕۆ لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە دەرهەق بە ٢٢ سەربازی پێشووی پاسەوانی كۆماری دەرچووە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كودەتای سەربازی دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆك لە ساڵی ٢٠١٦دا.
ئەو كۆمەڵە سزادراوە لەنێو گروپێكی ٤٩٧ گومانلێكراودان كە سەرجەمیان لە پاسەوانی كۆماری خزمەتیان كردووە و تۆمەتبارن لە هەوڵی كودەتاكەدا، وەك ئەوەی ئاژانسەكە ئاماژەی پێداوە.
لەدوای هەوڵی كودەتاكەوە توركیا هەڵمەتێكی فراوانی دەستگیركردنی لە سەرجەم كەرتە گشتییەكان دەستپێكردووە و تائێستا بووەتە هۆی دەستبەسەركردنی نزیكەی ٨٠ هەزار كەس كە لە چاوەڕوانیی دادگاییكردندان.
هەروەك نزیكەی ١٥٠ كارمەندی حكومی و سەرباز و كارمەندی سوپا و پۆلیس لەكاردوورخراونەتەوە یان ڕاوەستێندراون، پەیوەندیدار بەو هەوڵەی كودەتاكەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە