بەپەلە ... سوپای تورکیا ... فەرماندەکانی پەکەکە لە قەندیلن تاکوو گرتنی هەموو قەندیل لە شەڕ بەردەوام دەبین

بەپەلە ... سوپای تورکیا ... فەرماندەکانی پەکەکە لە قەندیلن تاکوو گرتنی هەموو قەندیل لە شەڕ بەردەوام دەبین

سوپای تورکیا لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بەوە کرد کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئەو ووڵاتەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.

به ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دوێنێ لە میانەی ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند : لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی خواخورک و مەتین دا لە هەرێمی کوردستان ٨ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.

شایانی باسە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە دژی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران درێژەی هەیە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا بە بیانۆی بوونی هەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هێرشی کردووە سەر قەندیل، ئەنقەرە ڕایگەیاندووە کە فەرماندەکانی پەکەکە لە قەندیلن و تاکوو گرتنی هەموو ناوچەی قەندیل لە شەڕ بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە