چان و ژنان لە ئێران بەهۆی هەژاری پرچـیان دەفرۆشن

چان و ژنان لە ئێران بەهۆی هەژاری پرچـیان دەفرۆشن

پەیامی کورد...کچان و ژنان لە ئێران بەهۆی هەژاری پرچـیان دەفرۆشن

ڕۆژنامەیەکی ئێران  لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بە دوای هەڵکشانی قەیرانی ئابووری و زیادبوونی هەژاری لە ئێران، ژنان و کچان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ماڵیی خۆیان پرچیان دەفرۆشن.

ئارایشگەرێکی ژن لە لێدوان لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەیە وتوویەتی: "لە ماوەی چوار مانگدا کە کڕینی پرچم دەست پێ کردووە، ئەوەندەم هەژاری و داماویی موشتەرییەکانم دیوە و فرمێسکم بۆ کچانی لاو سڕیوەتەوە کە تووشی خەمۆکی بوومە".

ئەو ئارایشگەرە وتوویەتی: "٩٠ لەسەدی موشتەرییەکانم بەهۆی کێشەی ماڵی پرچیان دەفرۆشن و کاتێک پێیان دەڵیم هەتا چ ئاستێک پرچتان ببڕمەوە پێم دەڵێن مەیلی خۆتە تەنیا پارەیەکی زۆرمان پێ بدە".

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە فرۆشیارانی پرچ بە شێوەیەکی بەرفراوان کچانی تەمەن دە ساڵ هەتا بە ساڵاچوو لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئەو کچ یان ژنانەی کە پرچیان دەفرۆشن بە پارەکەی دەرمانی نەخۆشی یان مۆبایلی پێ دەکڕن.

ئەوە یەکەمجار نییە کە ژنان و کچان لە ئێران بەهۆی کێشەی ماڵییەوە پرچیان دەفرۆشن. ساڵی ٩٦ ڕۆژنامەی "شەهروەند" لە لێدوان لەگەڵ ئارایشگەرێکی ژن بڵاوی کردبووەوە: "چەند موشتەریم هەبووە کە پرچی کچەکانیان فرۆشتووە هەتا جانتا، کتێب و دەفتەری قوتابخانەیان بۆ بکڕن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە